سەهیۆنییەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

نزیکەی ٦٠٠ جووڵەکە ئەمڕۆ بەیانی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ئەنجامی حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئایینی تەلموودیکیان ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی فەلەستینی، ئەمڕۆ گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی بەناو پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
جووڵەکەکان لە دەروازەکانی ئەلئەسبات، حیتا و ئەلمەلیک بە بەهانەی "جەژنی شاڤوت" چالاکییەکانی ئایینی تەلموودیکیان ئەنجام دایەوە و پیرۆزیی مزگەوتەکەیان پێشێل کرد.
داگیرکەران لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بەربەستیان دانا و رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا کرد.
سوپای داگیرکەر لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە هێرشەکانیان چڕتر کردووە و نزیکەی هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.